پێنج رێنمایی هەڵبژاردنی جلوبەرگ بۆ خانمانی دوگیان

پێنج رێنمایی هەڵبژاردنی جلوبەرگ بۆ خانمانی دوگیان
خانمانی دوگیان بەهۆی زیادبونی کێشی جەستەیان و گەورەکردنی منداڵێک لە سکیاندا پێویستیان بەوەیە ستایلێکی تایبەت هەڵبژێرن، کە بە پۆشینی هەست بە ئاسودەیی بکەن و شێوازێکی جوان بە دەرکەوتنیان بدات، دەتوانن ئەم ستایلانە هەڵبژێرن.

یەکەم: لەبەرکردنی جلی دوگیانی واتای ئەوە نییە ستایلی جل پۆشینی خۆت بگۆڕیت، ئەگەر لەو کەسانەی ئارەزوی جلی رەنگاورەنگ دەکەیت بەردەوام بە لەسەر پۆشینی، هەڵبژاردنی ئەو جلانەی گوڵی تێدایە بیرۆکەیەکی جوان دەبێت بەتایبەت ئەگەر لەگەڵ کالە بیکەیت.

دوەم: جلی لۆکە هەڵبژێرە، چونکە بە گشتی خانمانی دوگیان زیار ئارەق دەکەنەوە، هەڵبژاردنی جلی لۆکە وادەکات ئەو گرفتەت نەمێنێت.

سێیەم: ئەو جلەی هەڵیدەبژێرین باشترە قۆڵی درێژ بێت بۆئەوەی هەتاو بەر جەستەت نەکەوێت.

چوارەم: دوربکەوەرەوە لە پێڵاوی بەرز، زۆر زو ماندوت دەکات، زیان بە پشتت دەگەیەنێت و ئازاری پشتت زیاتر دەکات.

پێنجەم: جلی گەورەتر لە قەبارەی جەستەی خۆت بکڕە، نوێترین ستایلی ئەمساڵ بو بۆ کەسانی ئاسایی و تۆش دەتوانیت بیپۆشیت، تەنانەت لەدوای لەدایکبونی کۆرپەکەت.


سەرچاوە: خەندان
Top