ئەستێرەناسی بە یۆنانی ἀστρονομί، بە ئینگلیزی:

ئەستێرەناسی بە یۆنانی ἀστρονομί، بە ئینگلیزی:
Astronomy زانستێكی سروشتییە كە لە تەنە ئاسمانییەكان و دیاردەكانیان دەكۆڵێتەوە. بیركاری و فیزیك و كیمیا وەك هەوڵێك بەكاردەهێنرێن بۆ لێكۆڵینەوە لەو تەنە ئاسمانیانە و دیاردەكانیان و گەشەسەندنیان. تەنە ئاسمانیەكانی وەكو ھەسارەكان و مانگەكان و ئەستێرەكان وكاكێشانەكان و هەروەها ئەستێرەكلكدارەكان؛ و دیاردەكان لە نێویاندا تەقینەوەی سوپەرنۆڤاكان و تەقینەوەكانی تیشكی گاما و وردە شەپۆلی گەردوونی تیشكدانی پێشینەیی. بە شێوەیەكی گشتی، ھەموو ئەو دیاردانەی لە دەرەوەی بەرگەھەوای زەوی پێكھاتوون لە چوارچێوەی پسپۆڕیەتی ئەستێرەناسییە. ھاوبەش بەڵام بابەتێكی سەربەخۆ (فیزیای گەردوونی)ە كە تایبەتمەندە بە لێكۆڵینەوە لە كۆی گەردوون، ئەستێرەناسە پرۆفیشناڵەكان دابەشبوونە بۆ ھەردوو لقی چاودێریكەر و بیردۆزگەر. ئەستێرەناسی چاودێریكەر جەختەكاتە سەر بەدەستهێنانی زانیاری لە چاودێریكردنی تەنە ئاسمانییەكان، كە لە دوایدا شیدەكرێتەوە بە بەكارهێنانی بنەما سەرەكیەكانی فیزیا. ئەستێرەناسی بیردۆزی ڕوودەكاتە پەرەپێدانی كۆمپیوتەر و مۆدێلەكانی شیكاری بۆ وەسفكردنی تەنە ئاسمانیەكان و دیاردەكانیان. هەردوو بوارەكە (لقەكە) یەكتری تەواودەكەن، بواری بیردۆزی ھەوڵی شیكردنەوەی دەرئەنجامە بینراوەكان دەدات و بواری چاودێریش ھەوڵی سەلماندنی دەرئەنجامە بیردۆزیەكان دەدات.
Top