دەمامكی زێڕ لە كوردستان و جیهان

دەمامكی زێڕ لە كوردستان و جیهان
كۆڕۆنا وەك ڤایرۆسێكی سەردەم نەگبەت باڵی بەسەر هەموو جیهاندا كێشا، بووە جێگەی نەهامەتی و بێزاری بۆ هەموو خەڵكی جیهان، لە كوردستانیش ئەگەرچی بۆ ماوەیەكی كەم ژیان وەستا، كە خەڵك لە كەرەنتینەدا كاتەكانی ژیانیان تێپەڕاند، بەڵام ژیان نەوەستا و ژیانی دوای كۆڕۆنا بەردەوامە، پاشمەوەی ئەو نەخۆشییە وایكرد هەندێ كردەوە و هەنگاو بوونە ئەمری واقع، یەكێك لەوانە دەمامكی زێڕە چ بۆ خانمان و چ بۆ پیاوان، زێڕینگیر سیپان خالید، باسی لەوە كرد كە خانمانێكی زۆر داوای دەمامكی زێر دەكرد، تەنانەت چەندین دەمامكی زێڕمان دروست كردوون، بەتایبەت بۆ ئەوانەی كە ئاهەنگی هاوسەرگیریان هەبووە، ئەگەرچی دەمامكەكە شتێكی سادەیە لە نەخشی جۆراوجۆرە، بەڵام داواكاری زۆری لەسەرە، لە جیهانیش لە وڵاتی ئیسڕائیل گرانترین دەمامك دروست كرا، كە نرخی گەیشتە (1.5) ملیۆن دۆلار، ئەو دەمامكە لەلایەن كۆمپانیای (ئیڤل) كە كەسێك بە ناوی (ئیسحاق لیڤی) خاوەندارێتی دەكات، دەمامكە زێڕینەكەی لە عەیاری (18) دروست كرووە و بە (3600) پارچە ئەڵماسی رازاندۆتەوە.
Top