شێوازەكانی ئاهەنگی هاوسەرگیری لە دوای كۆڕۆنادا

شێوازەكانی ئاهەنگی هاوسەرگیری لە دوای كۆڕۆنادا
ئەگەرچی پەتای كۆڕۆنا ماوەیەك بەرەو نەمان هەنگاوی نا، كە ئەوەش جێگەی دڵخۆشی خەڵكی جیهان و كوردستان بوو، پرۆسەكانی هاوسەرگیری بۆ ماوەیەك وەستان، چونكە هەر ئاهەنگێك واتە كۆبوونەوەی خزم و دۆستان لە ئاهەنگەكانی بووك و زاواكانیادا، بەم چەشنە بووایە خەڵك زیاتر تووشی پەتاكە دەبوو، هەر بۆیە لە دوای ئاسایی بوونەوەی ژیانی خەڵكەوە، بەرە بەرە كچان و كوڕانی دەستگیراندار یان ئەوانەی نیازی هاوسەرگیریان هەبوو، دەستیان بە هەنگاوەكانی ئاهەنگ كرد، ئەوەش بە مەرجی خۆپارێزی و دووركەوتنەوە نێوان تاكەكاندا، لە كوردستان چەندین ئاهەنگی تایبەت و بچووك رێكخران، كە بووك و زاوا بە دەمامكەوە بەشداری ئاهەنگەكانیان كرد، رەیان و هاوژین، لەم ماوەیەدا ئاهەنگی هاوسەرگیریان بوو، هەردووانیان بە دەمامكی پزیشكی خۆیان داپۆشببوو، تا بەركەوتەی كەسانی تووشبوو نەبن، هەروەها بۆ پاراستنی خۆیان لەو ڤایرۆسەدا، لە جیهانیش چەندین شێوازی سەیری ئاهەنگی هاوسەرگیری ئەنجامدران، لەوانە: دانانی وێنەی ئامادەبووان لە جیاتی ئامادەبوونیان، پەخشی راستەوخۆی رێورەسمی ئاهەنگی بووك و زاوا، دووری نێوان بووك و زاوا لە ئامادەبووان كە بە ئەستەم یەكتریان دەبینی، هەروەها دانانی كورسییەكانی ئاهەنگ بە چەند مەترێك دوورتر لە یەكتر.
Top