شلەكی بارستە نەرێنی

شلەكی بارستە نەرێنی
فیزیازانەكانی زانكۆی واشنتۆن شلەیەكیان درووستكردووە كە زۆر جیاوازە لەو شلەی ئێمە لێی تێگەشتووین، شلەیەكی بارستە نەرێنی (Negative Mass)، لەوانەیە بڵێیت مانای چییە ! شلەیەكی نەرێنی، كاتێك پاڵ بە شلەكەوە دەنێیت ئەوا بەو ئاراستەیە ناڕوات كە تۆ پێشبینی دەكەیت، بەڵكو بە ێیچەوانەی هەموو شتێكی فیزیایی كە ئێمە دەیزانین، بەو ئاڕاستەیە ناڕوات كە تۆ پاڵی پێوە دەنێیت بەڵكو بە پێچەوانەوە دەگەڕێتەوە دواوە، شلەكە لە تاقیگە لە بارودۆخێكی ئەستەم درووستكراوە، زاناكان هەستاون بە ساركردنەوەی گەردیلەكانی (ڕۆبیدیۆم) بۆ ئەوەی بگەن بە سفری پەتی، لەو حاڵەتەدا گەردیلەكان زۆر بە هێواشی جوولە دەكەن و وەك شەپۆڵ دەجوڵێن، خۆیان دەگونجێنە شێوەیەكی زۆر شل، كە دێن و دەڕۆن بە بێ لە دەستدانی ووزە.
Top