شووشــــــــــــــــــە خۆر!

شووشــــــــــــــــــە خۆر!
لەیەكێك لەكارە سەیرەكان كە مرۆڤ ئەنجامی دەدات ئەو پیاوەیە لەوڵاتی چین دەژی، كە خواردن و خۆراكی جیاوازە لەمرۆڤی ئاسایی و تەنانەت ئەوەی بزانی ئەو كەسە چی دەخوات، لێی دەترسێ و نزیكی نابێ. بەپێ هەواڵێكی ڕۆژنامەی (هاونتسو شیباو)ی چینی، جووتیارێكی دانیشتووی ناوچەی یۆنان لەباشووری چین، بەهرەكانی خۆی نیشانی خەڵك داوە كە دەتوانێ شووشە بخوات و بەبێ ئەوەی شتێكی بەسەردا بێ. ئەو جووتیارە ناوی (خۆن یۆنهۆن)ـە و لەتەمەنی (14) ساڵیەوە ئەو كارە دەكات و بەشووشە خۆر بەناوبانگە. لەوێنەكاندا بەرداخێكی تەواو نۆش دەكات و تەنانەت نە دەمی نە گەدەی شتێكی بەسەر نایەت، بەگوێرەی ژماردنی خۆی تا ئێستا نزیكەی (800) گلۆپی خواردووە.
Top