رەنگی قاوەیی و زێڕی بۆ ماكیاژی پشت چاو

رەنگی قاوەیی و زێڕی بۆ ماكیاژی پشت چاو
گشت جۆرەكانی ماكیاژ بەشێكن لەهەڵبژاردنی ستایلی جوانی لەلایەن خانمانەوە دەبێ پەیڕەوی بكەن و لەگەڵ ئەو جۆرە ماكیاژە خۆیان بگونجێنن كە گونجاو دەبێ، بەڵام هەڵبژاردنەكە لەگەڵ مۆدەی سەردەم و شێوەی جەستە یان ڕووخساریان گونجاو بێ، چونكە نەبوونی گونجاندن و ڕێكخستن دەبێتە هۆی نەشیاوی لەماكیاژەكە، پشت چاوەكانیش هیچ هەڵەیە قبووڵ ناكەن، دەبێ بەپێی یاسا و ڕێسای خۆیەوە مامەڵەی لەگەڵدا بكەی، بەهۆی ئەوەی ڕەنگێك و ماكیاژێكی هەستیارە و بەرچاوە، هەر هەڵەیەك هەبێ دەبێتە شێواندنی ماكیاژی ڕووخسار بەگشتی. بەهای ماكیاژی پشت چاو، هێمایەكە بۆ ناساندنی ڕەنگێكی دیكەی چاو كە لەكاتی چاو داخستنەوە ئەو مۆدەیە دەردەكەوێ، بەمەش دەبێتە ڕێگەیەكی شیاو تاوەكو ڕەنگێكی گونجاو هەڵبژێرین بۆ پشت چاو. چەندین ڕەنگ هەن دەتوانین بەكاریان بهێنین بۆ ڕەنگی پشت چاو، بەڵام دەبێ گونجاو بێ، یان لەگەڵ ڕەنگی ماكیاژی ڕووخسار یان لەگەڵ ڕەنگی چاو یەك بگرێتەوە، یان دەكرێ ڕەنگێكی دیكە بێ بەمەرجێك ئەو ڕەنگە سەرنجڕاكێش و كراوە بێ، یەكێك لەو ڕەنگانەی كە زیاتر بەكاردەهێنرێ لەوەرزی هاوین بەتایبەت بۆ بۆنە و شوێنە گشتیەكان، ڕەنگی قاوەیی و زێڕی تۆخە بۆ ڕەنگی پشت چاو، لەكاتێكدا چەندین ڕەنگی دیكە هەن بۆ وەرزی هاوین گونجاون، بەڵام ئەوەیان زیاتر كاریگەرتر و جوانی خۆی دەردەخات، نهێنیەكی ئەو ڕەنگە لەوەدایە كاتێك ژوورەوەی پشت چاوەكان بەبریقە دەبێ و تا سێ بەشی چاو دواتر تۆخ دەبێ و بریقەكەی كەم دەكرێتەوە، ئەمەش وادەكات گەورەترین جوانی نیشان بدات.
Top