كڵاوی سەر بۆ خانمانی كوردستان

كڵاوی سەر بۆ خانمانی كوردستان
لەمۆدە و كەرەستە و جوانكاری كوردان، ڕێگەی كراوە هەن بۆ هەڵبژاردنی گشت ئێكسسوارەكان، یان مۆدەیەكی تایبەت كە گۆڕانكاری بەسەردا بكرێ، ئەمەش وەك هەنگاوێك كە خانمان ئازادن لەوەی گۆڕانكاری لەسەر شێوازی جوانیان بكەن، تەنانەت دەتوانین لەهەڵبژاردنی ئێكسسوارەكان ڕێگەی تازە بگرینە بەر، ئەویش بەتێكەڵی نێوان دوو كەرەستە یان ئێكسسوار، بۆ نموونە دەتوانین كڵاوی سەری كوردی لەگەڵ ئێكسسواری مۆدەی كۆن یان تازە- ڕێكبخەین، ئەمەش وەك مۆدەیەكی تازە و تێكەڵكراو لەنێوان مۆدەی پێشوو و ئێستادا، كڵاوی سەر لەگەڵ كراسی كوردی یەكێكە لەو ستایلە جوانانەی كە لەپێشوودا خانمانی كورد بۆ بۆنە و ئاهەنگەكان لەسەریان دەكرد، بەم دواییە ئەو مۆدەیە سەری هەڵداوەتەوە كە شایستەیی و كارامەیی پێوە دیارە، چونكە بەشێكی جوانی لە خۆیدا دەبەخشێ و دەتوانین سوودێكی گەورەی لێ ببینین، كڵاوی سەر جوانترە لەقوماشێكی نەرم دروستكرابێ، هەروەها بەدانانی ئێكسسواری زیوو كە ڕەنگەكەی لەڕەنگی كڵاوەكەوە جیاواز بێ، واتە هەمان ڕەنگ نەبێ، بەمەش دەبێتە مۆدەیەكی شایستە و جوان، لەگەڵ كڵاودا جوانی كراسەكە زیاتر دەردەكەوێ بەمەرجێك هەردووانیان هاوڕەنگ بن و یان ڕەنگەكانیان لەیەكتر نزیك بن.
Top