هەنار هەڵگرتن دیاردەیەكی جوانی خۆشناوەتی و شارەبان

هەنار هەڵگرتن دیاردەیەكی جوانی خۆشناوەتی و شارەبان
ڕەوەند بەختیار

هەنار میوەیەكی كاتییەو تەنیا لەكاتێكی دیاری كراودا پەیدا دەبێت، بەڵام ئێستا بەهۆی وڵاتانی ترەوە لەزۆر كاتدا بەردەست دەكەوێت
جاران و لەكۆندا هەنار هەڵدەگیرا بۆ ئەو وەرزانەی كە ئەو میوەیە نەدەما، پیشەی هەنار هەڵگرتن دیارەیەكی كۆن بوو ئێستاش بوونی ماوە، ئەو كارە زیاتر لەدەڤەری خۆشناوەتی و ناوچەی شارەبان دەبینرا بەهۆی زۆری ئەو میوەیە لەو ناوچانەو باشی جۆرەكەی لەوێ، هەنار هەڵگرتن بەچەندین شێوە ئەنجامدەدرا یان ئەوەتا سەرەتا هەندێك دەدرایە بەر ڕۆژ تا بەرگەكەی وشك دەبوو تاوەكو ناوەوەی بپارێزێت و بۆی ببێت بەقاوغێك، پاشانیش بەیەوەكەوە دەبەستران و بەسەقفی ژوورەوە یان هەیوان هەڵدەواسرا، یانیش ئەوەتا ڕاستەوخۆ لەنێو سەبەتەی حەسیر هەڵدەگیرێت تا ئەو كاتەی پێویستیان پێدەبوو، سەبەتە حەسیرەكەش لەنێوەندێكی وشك دادەنرا و بەهۆی كونی سەبەتە حەسیرەكەوە هەنارەكە هەوای بەردەكەوت و بەسروشتی خۆی دەمایەوە، ئەوەش تایبەتمەندی ئەو میوەیەیە كە دەتوانێ بۆ ماوەیەكی درێژ پارێزگاری لەخۆی بكات.
Top