مێژووی ڕێگای هامڵتۆن لە كورستان

مێژووی ڕێگای هامڵتۆن لە كورستان
یەكێك لەڕێگاوبانەكانی كوردستان كە بەچەندین ڕێگەی ڕێكخراو و تایبەت دروست كراوە و گشت شارەكان بەیەكترەوە دەبەسترێتەوە و بواری هاتوچۆ ڕێكدەخات. یەكێك لەو ڕێگا كۆنانەی مێژوویەكی كۆنی هەیە ئەویش ڕێگای (هامڵتۆن)ـە لەكوردستان، كە لەشاری هەولێرەوە دەست پێدەكات و لەناوچەی سەر سنووری حاجی ئۆمەران كۆتایی دێ. ئەو ڕێگایە لەساڵی (1928) كاری دروست كردنی دەست پێكراوە و لەساڵی (1932) تەواو كراوە لەلایەن ئەندازیارێكی وڵاتی نیوزیلەندا بەناوی (ئەرچیباڵد میلان هامڵتۆن) بووە، لەساڵی (1898) لەدایك بووە، بۆیە ئەو ناوەی لێنراوە كە ئەندازیارەكە داوای كردووە ناوی ڕێگاكە بەناوی نازناوی خۆیەوە بێت، دواتر لەلایەن كەس و كاری ئەو ئەندازیارەوە سەردانی كوردستانیان كردووە بۆ بینینی كاری كوڕە ئەندازیارەكەیان، درێژی ئەو ڕێگایە لەهەولێرەوە بۆ حاجی ئۆمەران دەگاتە نزیكەی (200) كیلۆمەتر، ڕێگاكە ئێستا تەنیا بۆ سەردانی گەشتیاران ماوە و كە هاتوچۆی لەسەر ناكرێ، چونكە ڕێگەكە تێكچووە و بۆیە ڕێگەی دیكەیان دروست كردووە، دوای ئەوەی لەهەولێر دەردەچی دەچێتە شەقڵاوە و دواتر بەرەو هەریر و پاشان خەلیفان و دواتر هاوینەهەواری گەلی عەلی بەگ و دەچێتەوە ڕواندز و بەچەندین جێگەی دیكەوە دەڕوات و لەكۆتاییدا دەگاتە حاجی ئۆمەران كە دەكەوێتە سەر سنووری نێوان كوردستان و وڵاتی ئێران، وێنەكە لەماڵپەری هەولێرەكەم وەگیراوە.
Top