سەرۆكی فەڕەنسا حەزی لەپایسكل سوارییە

سەرۆكی فەڕەنسا حەزی لەپایسكل سوارییە
سەركردە و كەسایەتە سیاسیەكانی جیهان، بەژیانێكی سادە و ساكارەوە دەژین و هەوڵ دەدەن خۆیان وەك هاوڵاتییەكی ئاسایی بژمێرن لەدوای كاتی دەوامدا ئەمەش هەستێكی جوانە بۆ ئەو كەسایەتیانە، ماوەیەك لەمەوبەر وێنەی سەرۆك وەزیرانی هۆڵەندامان بڵاوكردەوە كە بەپایسكلەوە دەچوو بۆ دەوام. وادیارە هەمان حاڵەت بۆ سەرۆكی تازەی وڵاتی فەڕەنسا دووبارە بۆتەوە و ئەویش حەز بەپایسكل دەكات و بۆیە لەسەر پایسكلەوە و لەناو بازاڕەكانی وڵاتەكەی دەبینرێت. (فرانسوا جیرار جۆرج ئۆلاند) لەساڵی (1954) لەدایك بووە و پێشتر سەرۆكی پارتی ئیشتراكی فەرەنسی بووە و ئێستا بۆتە سەرۆكی حەوتەمی كۆماریەكانی وڵاتی فەڕەنسا، لەم وێنەیەدا سەرۆكی وڵات خەریكی شت كڕینە بۆ ماڵەوە و بەخۆی و پایسكلەكەی لەیەكێك لەشەقامەكانی پاریس و بەجلێكی سادەوە دەخوولێتەوە.
Top