ئافرەتان و تۆپی پێ بەئاگر

ئافرەتان و تۆپی پێ بەئاگر
راستە دەگوترێ پیاوان باشتر یاری تۆپی پێ دەكەن بەرامبەر بەئافرەتان، بەڵام ڕەنگە ئەو لایەنە هەڵە بێ، چونكە ئافرەتانی وڵاتی ئەندەنووسیا سەیرترین یاری تۆپی پێ ئەنجام دەدەن، كە هەرگیز پیاوان لێوەی نزیك نابن، لەشاری (یۆگۆكارتا) سەیرترین یاری تۆپی پێ بۆ ئافرەتان و پیاوان ئەنجام دەدرێ، ئەویش یاری كردن بەتۆپی پێ بەئاگرە، كە تۆپێك دەهێنن و بەئاگری دەكەن و ئیتر هەر یەكە شووتێكی لێدەدات و دەبێ قاچی نەسووتێت، وەك یارییەكی سەیر و جوان، هەر یەكە هەوڵ دەدات كە تۆپەكە لەخۆیەوە دوور بكەوێنێتەوە، سەیر لەوەدایە كاتێك گۆڵچی دەیەوێ تۆپەكە بگرێتەوە و ئەویش بەدەستەوانەیەكی ئاسنینە و تاوەكو دەستی نەسووتێ، ئەمەش وەك یاریەكی خۆش و بەپێكەنینەوە بووە، خۆشی ئەو یاریە لەوەدایە كەس ناتوانێ بەهێزەوە شووت لەتۆپە ئاگرینەكە بدات، چونكە تووشی سووتان دەبێتەوە، بۆیە بەهێواشی و بەجۆشەوە یاری دەكەن و زۆربەی یاریزانە ئافرەتەكان دوای یاری دەبێ چارەسەری قاچیان بكەن لەسووتانی سووكی پێستیان.
Top