مۆدەی دەستە جلێكی تایبەت و ڕازاوە

مۆدەی دەستە جلێكی تایبەت و ڕازاوە
سەرەڕای ئەوەی لەمۆدەی هاوینی ئەوساڵ، كە وا دانراوە تەنوورە ببێتە مۆدە، زیاتریش تەنوورەی درێژ كە لەگەڵ بۆدی و یان كراسەوە دەپۆشرێن، بەڵام هەندێك لەخانمان حەز بەپۆشینی تەنورە ناكەن، بەڵكو نیازی پۆشینی جلێكی دیكەیان هەیە، لەلایەن پسپۆرانی جوانكاری، چارەی دووەمیشیان داناوە بۆ ئەوانەی حەز بەتەنوورە ناكەن، ئەویش كە دەستە جلێكی دیاری كراوە، لەچەندین بەش پێكدێ، دەتوانرێ سوودیان لێوە وەربگرین و دیمەنێكی جوان و قەشەنگیان بۆ دابین بكرێ. ئەو دەستە جلەش پێكهاتووە لە: پانتۆڵی جینز – كراس یان بۆدی هاوینە – پێڵاو – گوارە- ئەنگوستیلە بۆ كچان، یان ئەڵقە بۆ ئەوانەی هاوسەرگیریان پێكهێناوە هەروەها لەگەڵ جانتای دەست، بەڵام ئەوانەش بەمەرج لەگەڵ یەكتردا دادەنرێن، وەك: دەشكرێ ڕەنگی پێڵاو و پانتۆڵ هەمان ڕەنگ بێ، یان ڕەنگی كراس و پێڵاو یەك ڕەنگ بن، یان دەكرێ ئێكسسوارەكان لەگەڵ ئەوانەی دیكە شێوەیان دیاریكراو بێ، چونكە لەوەرزی هاویندا، گرنگی و جوانی ڕەنگ كاریگەری خۆی دەبێ، لەم مۆدەیەدا زیاتر دەبێ هەوڵبدەی كە دوو لەو دەستە جلە، هاوڕەنگ یان هاوشێوە بن، ئەمەش دەبێتە لایەنێكی جوان و درەوشاوە لەمۆدەی دەستە جلەكان بۆ وەرزی هاوینی ئەوساڵ، كە دوای مۆدەی یەكەم دێ، كە تەنوورەی درێژ یان كورت وەك مۆدەیەكی سەرەكی دانراوە.
Top