رەنگی نارنجی و پورتەقاڵی بۆ نینۆكەكانی پەنجە

رەنگی نارنجی و پورتەقاڵی بۆ نینۆكەكانی پەنجە
شێواز و جوانی ڕەنگ تایبەتمەندی خۆی دەنوێنێ لەسەر گشت لایەنەكانی جوانی، لەوانە: جلوبەرگ – ماكیاژ- ئێكسسوار- بەشەكانی جەستە كە ڕەنگ دەكرێن- قژ- بۆیە و كەرەستەكانی جوانكاری، ئەمانەش هەر یەكە بەپێی چەند ڕەنگێكی دیاریكراو، یان بۆ هەڵبژاردنی ڕەنگەوە كراوەیە و دەكرێ ڕەنگەكەی بگۆڕدرێت. بەشێك لەجەستەی مرۆڤ پێویستی بەردەوامی جوانكاری كردن و ڕەنگ دانانە، ئەویش نینۆكی پەنچەكانی دەست و قاچە، بەڵام زیاتر گرنگی بەڕەنگ و بۆیەی پەنچەی دەست دەدرێ، لەوەرزی هاوین بەهۆی ئەوەی نینۆكی پەنچەكانیش دەردەكەون، بۆیە دەبێ گرنگی بەئەوانیش بدرێ و وەك پەنچەی دەست هاوشێوە و هاو ڕەنگ بن. یەكێك لەتازەترین مۆدەكان و ڕەنگی بۆیەی پەنچەی دەست، ڕەنگێكی كراوە و تۆخە، لەدوورەوە دەردەكەوێ، دەتوانین سوودێكی گەورە لەو ڕەنگە ببینین بۆ دانانی بۆیەی پەنجەی دەست و قاچ، ئەو ڕەنگەش (نارنجی)یە یان پورتقاڵی تۆخ، واتە ڕەنگی پورتقاڵی تۆخ، بەڵام لەگەڵ ئەو ڕەنگەدا دەتوانین كاری داهێنان لەمۆدەی جوانكاری ئەنجام بدەین، ئەویش بەگۆڕینی یەكێك لەپەنجەكان لەڕەنگێكی دیكەوە بێ، یان نەخشێكی هەبێ، ئەمەش بەمەبەستی هاوسەنگی و جیاكاری لەڕەنگی سەرەكی ڕەنگە نارنجی یان پورتقاڵیەكە، یان دەتوانین تەنیا ڕەنگی پورتەقاڵی یان نارنجی بەكاربهێنین بۆ گشت پەنجەكانی دەست و قاچ.
Top