چاویلكەی شێوە كلاسیك و شێوە بچووك

چاویلكەی شێوە كلاسیك و شێوە بچووك
ئێكسسوار دیمەنێكی ڕاستەقینەی هەیە، تەنانەت شێوەیەكی جوان و سەرنجڕاكیش دەبەخشێ، بەڵام دەبێ ئەو جۆرە ئێكسسوارە بەپێی جوانی خۆیەوە مامەڵەی لەگەڵدا بكرێ. هەندێك لەئێكسسوارەكان ڕازاوەیی پێوە دیارە تا چەند بچووك و یان شێوەی گونجاو بێ، لەڕێگەی ئەو ئێكسسوارانەوە، یارمەتی دانانی جوانی سەرەكی ڕازاوەتر دەبێ. بەمەش بەڕێگەی هەڵبژاردنی ئەو جۆرە ئێكسسوارانەوە لەنزیكەوە جۆرەها جوانی و دیمەنی ڕێك بەرچاو دەبێ. چاوێلكە ئەو ئێكسسوارەیە گرنگییەكی تەواوی پێدەدرێ لەگشت وەرزەكانی ساڵ، بەڵام زیاتر لەوەرزی هاوین لەچاو دەكرێ، چونكە دوو سوودی گەورەی هەیە، یەكێكیان لەبواری مۆدە و جوانكاری خۆیەوە، وەك ئێكسسوارێكی جوانی دەبێ، سوودی دووەمیشی كاتێك چاوەكان دەپارێزێ لەتیشكی بەهێزی خۆری هاوین، بەڵام گرنگترین لایەن لەدانانی چاوێلكەوە، چۆنیەتی هەڵبژاردنی ئەو جۆرە شێوەیە كە لەگەڵ گشت ستایلەكان بگونجێ و شایستە و ڕازاوەیی پێوە دیار بێ. باوترین و تازەترین مۆدەكانی چاوێلكە لەساڵی 2012 بۆ خانمان، مۆدەی چاوێلكەی دروست كراوە لەپلاستیك و لەماركە بەناوبانگەكانەوە، تەنانەت هەندێك ماركەی دیكەش پەیدابوون كە ئەوانیش جوانی خۆیان هەیە و لەشێوەیەكی سادە دروست كراوە، كەچی جوانیەكی سەیری هەیە.
Top