جلی كوردی گوڵدار لەگەڵ ئێكسسواری زیوو

جلی كوردی گوڵدار لەگەڵ ئێكسسواری زیوو
سەرەڕای ئەو پێشكەوتنە خێرا و جوانەی لە بواری جوانكاری و مۆدە لەسەر جلوبەرگی كوردی دەكرێ، تاوەكو ئەمڕۆش مۆدەی جوان و تازە لەسەر جلی كوردی دەردەكەوێ، هەر یەكە جۆرە ستایل و مۆدەیەكی خۆی پێوە دیارە، وادەكات ببێتە یەكێك لەو جلانەی شانبەشانی مۆدەی جلوبەرگی جیهانی، نمایش و جوانی خۆی وەدەربخات. لە ستایلە تازە و جوانەكانی جلی كوردی، گرنگیدانە بە جۆر و رەنگ و شێوەی جلە كوردیەكە، ئەمەش لەسەر خواست و بەپێی مۆدە تازەكانەوە دەبێ، یەكێك لە ناسكترین ئەو مۆدانە، كە بە ستایلێكی تێكەڵ نێوان رەنگی سوور و رەش ئامادەكراوە، وادەكات ببێتە یەكێك لە رازاوەترین كراسی كوردی. بەهۆی ئەوەی رەنگی سوور و رەش، پێوەندییەكی ئەوتۆي هەیە، بە تایبەت لە بواری جلوبەرگەوە، لەو كراسەدا، توانراوە جلی ژێر كراسەكە لە رەنگی رەش بێ، هەروەها كراسی سەرەوە لە رەنگی سوور و بوونی شێوەی گوڵ لە رەنگی سوور، سەرەنجڕادەكێشی بەرەو كراسەكە زیاتر، كە وادەكات رەنگە رەشەكە ون بێ، چونكە دیمەنێكی شایستە دەبەخشێ تەنانەت رەنگدانەوەی رەنگە سوورەكە بە تەواوی دەردەكەوێ. كراسی لەم جۆرە كە وێنەكەی لە فاشیۆن ئەربیل وەرگیراوە، پێویستی بە ئێكسسوار هەیە، بە تایبەت ئێكسسواری زیوو، چونكە، رەنگی زیوو رەساسی دەبێ و خۆی لەگەڵ رەنگە سوور و رەشەكە تێكەڵ دەكات و رەنگێكی جیاواز دەبێ.
Top