تەسریحەی هاوین بۆ قژی خانمانی بووك

تەسریحەی هاوین بۆ قژی خانمانی بووك
لە ژمارەی پێشوودا باسمان لە كراسەكانی خانمانی بووك كرد بۆ وەرزی هاوین، ئەمجارەیان شێوە تازەكانی تەسریحەی خانمان بۆ ئەو وەرزە هەڵدەبژێرین و لەگەڵ مۆدە و تەسریحەكانی پێشوودا بەراوردیان دەكەین، لە وەرزەكانی پێشوودا بە تایبەتي بەهار و زستان، تەسریحەی خانمانی بووك، شێوەیەكی خاو و كراوەی پێوە دیار بوو، بەڵام لەگەڵ ئەو وەرزە دەبێ جیاكاری بكەین لەنێوان مۆدەی تەسریحەی وەرزەكان، لە وەرزی هاوین، كاتێك خانمێك لە رۆژی بووكێنیدا دەبێ، بێگومان كەشێكی گەرم و نالەبار دەبێ، بۆیە پێویستی بە جۆرە تەسریحەیەكە كە شیاو بێ لەگەڵ مۆدەی ئەو وەرزە، هەروەها سوودی هەبێ لەو كاتەی لەو كەشە گەرمەدا دەبێ، زیاتریش مەبەست لەوەدایە كە تەسریحەكە تێكەنەچێ و بە جوانی خۆی بمێنێتەوە، دەتوانین لەو لایەنەوە ئەو جۆرە تەسریحانەوە هەڵبژێرین، كە قژ بە شێوەیەك ببەسترێ، یان تەسریحەی بۆ بكرێ كە توند بێ و تاوەكو تێكەنەچێ، بەڵام لە رواڵەتدا یان دیمەنی خاو بێ، ئەمەش بە گوێرەی قژەكە دەوەستێ، چونكە قژی خاو و قژی بەهێز جیاوازی هەیە لە نێوانیان، بەڵام كە توانیمان یەكێك لەو جۆرە تەسریحانە بەكاربهێنین، دەتوانین یەكێك لە گەورەترین مۆدەكانی تەسریحەی هاوین بۆ قژی خانمانی بووك دەستەبەر بكەین، سەبارەت بە رەنگی قژ، زیاتر هەوڵدەدرێ رەنگی زەرد یان زەردی كاڵ، كە بە مێش و نیگرۆ ناسراوە، مۆدەیەكی سەرەكی بێ بۆ خانمانی بووك لەو وەرزە.
Top