چۆنیەتی تۆخ و پڕ كردنی برۆ !

چۆنیەتی تۆخ و پڕ كردنی برۆ !
شێوازی برۆ، یەكێكە لەو لایەنانەی كە دەبێتە هۆی دەرخستنی رووخسار بە جوانترین شێوەوە دیمەنی خۆی دەپارێزێ و دەتوانێ لەگەڵ بەشەكانی دیكەی رووخسار، هاوسەنگی جوانی گشتی رووخسار دەربكەوێنێت و لەم رێگەیەوەش، جوانی برۆ بەرەو ئاڕاستەیەكی دیاری كراو لە رەنگ و شێوەی برۆوە دەبێ. سەرەڕای بوونی مۆدەكانی برۆ بە چەندین جۆرەوە، كە ئەوانەن : برۆی (ئەستوور – پڕ – كەوان-باریك-شێوەی ژمارە هەشت-تاتۆ-هێڵی شكاو) كە هەر یەكە مۆدەیەكە بۆ خۆی و لەگەڵ جوانی خۆیەوە هەنگاو دەنێ، بەڵام گرنگترین لایەن ئەوەیە كە چۆن بتوانین برۆ لە دوورەوە دەربكەوێ، چونكە هەندێكجار كە برۆ باریك دەبێ، دەرناكەوێ و جوانیەكەشی ون دەبێ، بۆ ئەو لایەنەش چارەسەر هەیە كە دەتوانین برۆ بە پڕی و جوانی دیاربێ ئینجا لە نزیك یان لە دوورەوە. لە چەندین لایەنەوە دەتوانین ئەو كارە ئەنجام بدەین، لەوانە : رەش كردنی برۆ بە قەڵەمی رەش كردن، یان بە فڵچەی ماكیاژ، بە رەنگێكی رەشی سادە لەسەر برۆ دەدرێ، ئەمەش دەبێ بە رێژەیەكی كەم بێ، چونكە ئەگەر بەشێكی زۆر لە بۆیەی رەشمان بەكارهێنا،لەگەڵ گەرمی و ئەرەقەكردنەوە دەكەوێتە خوارەوە، لە وێنەكاندا جیاوازی نێوان پێش ئەنجامدانی هەنگاوەكەوە و دواتریش ئەنجامەكەی دیارە، كە دیمەنێكی جوان و بە هەنگاوێكی سادەوە دەستت دەكەوێ.
Top