چەند خاڵێك بۆ پاراستنی پێستی دەست

چەند خاڵێك بۆ پاراستنی پێستی دەست
ئامادەكردنی : ساریە پشدەری
خانمان دەتوانن سوودێكی گەورە وەربگرن، بەرهەم و ئەو كارانەی كە پێستیان دەپارێزی و دەتوانن لە رێگەیەوە، ببن بە خاوەن پێستێكی نەرم و ناسك، بۆیە دەبێ پێست پارێزراو بێ، لە كاتێكدا هەندێك لە خانمان لە تەمەنێكی بچووكەوە دەستی تووشی لۆچ دەبێتەوە، یان كەسانێكتان بینیوە كە دەستەكانیان پیرتر نیشان دەدات لەچاو رووخساریان. چرچی و لۆچی، وشكی و رەشی لە نیشانەكانی پیری پێستی دەستن.بەڵام دەتواندرێت بە بەكارهێنانی هەندێ خاڵ و رێنمایی جوانكاری و پزیشكی ئەو نیشانانە بەدوابخرێت. لەبەر ئەوەی پێستی دەست زۆرتر رووبەرووی وشك بوون دەبێتەوە، واباشە بەشێوەیەكی بەردەوام كرێمی نەرم كەرەوەی پێست بەكار بهێنن. بە تایبەت پاش دەست شۆرین، لە لایەكی تر شێلانی دەست دەبێتە هۆی بەخشینی ئارامی، لە ناو بردنی ماندوویی كار و زیادكردنی هاتووچۆی خوێن، لە زۆربەی وڵاتان ئەم كارە وەك پیشەیەكی پزیشكی كاری پێ دەكرێت. هەڵبەت وا باشترە لەكاتی شێلان كرێمی نەرم كەرەوە بە كار بهێنرێت، هەروەها بۆپاراستنی جوانی نینۆكەكان واباشە بەردەوام دەوروبەری نینۆكەكان پاك رابگیرێت و بە (بڕەڕ) كە ئامێركە نینۆك رێكدەخات رێك بكرێن. لە یادتان نەچێت لە شوێنی پیس و وشكەوە بۆ پاراستنی پێستی دەستان دەستەوانەی خوری و گونجاو بەكار بهێنن. ئەگەر سەلامەتی و جوانی دەست لەلای ئێوە گرنگە،ئەم رێنمایە جێبەجێ بكەن شەوانە پاش بەكارهێنانی كرێمی نەرمكەرەوە دەستەوانەیەكی كەتان لەدەست بكەن، بەمەش ئەنجامێكی باشی دەبێ.
Top