تایبەتمەندی رەنــگ بۆ جلوبەرگ

تایبەتمەندی رەنــگ بۆ جلوبەرگ
كاتێك كار لەسەر گۆڕانكاری و تازە دانانی دیزاینی جلوبەرگ دەكرێ، پێویستی بە چەندین بیرۆكە و كاری تازەوە دەبێ، ئەمەش وادەكات كە هەر یەكە لەو هەنگاوانە دەبێـتە رێگەیەك بۆ دانانی ستایلێكی رازاوە لە جلوبەرگدا، بە تایبەت ئەو جلانەی كە مۆدەیەكی باویان هەیە و ناكرێ گۆڕانكاری لەسەر شێوەی بكرێ، تەنیا دەتوانین لە رووی رەنگەوە گۆڕانكاری بكەین و چونكە رەنگ كاریگەریەكی تەواوی هەیە لەسەر جلوبەرگدا. وەك ئەو ریتمە كلاسیكەی كە لە پێشوودا دانراوە، لەوەی رەنگەكان بەسەر وەرزەكانی ساڵەوە دانرابێ بۆ جلوبەرگ، كە ئەوەش مەرجێكی سەرەكیە بۆ رەنگی جلوبەرگ، بۆ نموونە : ناكرێ رەنگی سوور لە وەرزی زستاندا بۆ كراسەكان دابنرێ، دەكرێ بەڵام دیمەنەكەی شایستە نابێ، هەروەها رەنگی رەساسی بۆ وەرزی هاوین بێ، چونكە ئەوەیان دەبێتە هەڵەیەكی زەق لە بواری جوانكاریدا. یەكێك لەو رەنگە كراوە و دیارانەی كە هەردەم دیمەنی جوانە، بە تایبەت لەگەڵ كراس دەگونجێ، رەنگی (وەنەوشەیی)یە، كاتێك كراس لەو رەنگە دەبێ، كاردەكاتە سەر ون كردنی نەخش و ستایلی كراسەكە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دیمەنی خۆی لە دەست نادات و بە جوانترین شێوە خۆی دەردەكەوێنێ، لە رێگەی ئەو رەنگەوە، دەكرێ دەستە جلێكی تایبەت بە كراس لەسەری دابنرێ و لەگەڵ ئەو دیمەنە شایستەی خۆیەوە رەنگدانەوەی جوان و زەقی رەنگەكە لەسەر كراسەكە دەردةكەوێ.
Top