یەكەمین چاپخانە لە كوردستان

یەكەمین چاپخانە لە كوردستان
بواری رۆژنامە و چاپەمەنی كوردی، یەكێكە لەو بوارە پێشكەوتووانەی كە ساڵانێكی زۆرە لە كوردستان دەستی پێكردووە، تەنانەت شۆڕشێكی بەخۆەوە بینیوە، هەر لە سەرەتای دەرچوونی یەكەمین رۆژنامەی كوردی دایك، دواتریش لە پەرەسەندنی ئەو بوارەوە ئەمەش وای كرد كە یەكەمین چاپخانە لە شاری هەولێر لە ساڵی (1925) دابنرێ.
دانانی ئەو چاپخانەیە لەلایەن دانەر و رووناكبیری كورد (حوسێن حوزنی موكریانی) بوو كە لە ساڵی (1893) لە دایك بووە لە شاری مەهابادی ئێران، زیاتر دەڵێن بە (حوسێن داماو) ناسراو بووە، دوای ئەوەی لە ساڵی (1915) موكریانی چاپخانەیەك لە وڵاتی ئەڵمانیا دەكڕێ و دواتر پیتەكانی (پ-چ-گ-ڤ) لەسەر چاپخانەكەدا دادەنێ، تاوەكو زمانی كوردی بە رێنووسی تەواوە كار بكات، لەسەرەتادا لە ساڵی (1925) چاپخانەكەی هێنایە رەواندوز لەوێ گۆڤارێكی چاپ و دەركرد بە ناوی (زاری كرمانجی) بۆ ماوەی ساڵێك، دواتر چاپخانەكەی هێنایە ژێر دیواری قەڵای هەولێر، كە ئێستا دەكەوێتە نزیك پارێزگای ئێستای هەولێر، ئەو شوێنە دوای ئەوەی دەكرێ بە چاپخانە و چەندین رۆژنامەو گۆڤار و بڵاوكراوە لەو چاپخانەیە چاپ دەكرا، بوو بە مەڵبەندێكی رۆشنبیری و فیكری، زۆربەی نووسەرانی گشت شارەكانی كوردستان سەردانی ئەو شوێنەیان دەكرد، تەنانەت لەبەردەم دەرگای چاپخانەكە، كتێبخانەیەك هەبوو، لەوێوە كتێب و بڵاوكراوەكان دەبینران و بڵاو دەكرانەوە، دوای كۆچی دوایی حوسێن حوزنی موكریان لە ساڵی (1947) كە بە نەخۆشی ماڵئاوایی لە ژیان كرد، دواتر لەلایەن (گیوی موكریانی) برای، سەرپەرشتی چاپخانەكەی كرد، ئێستا لە شوێنی ئەو چاپخانەیە كە نەماوە، پەیكەرێكی (گیوی موكریانی) لە ژێر دیواری قەڵای هەولێر و لە شوێنی چاپخانە كۆنەكە دانراوە.
Top