فێڵە سەیرەكانی سەرۆكی جەزائیر و فڕەنسا

فێڵە سەیرەكانی سەرۆكی جەزائیر و فڕەنسا
سەرۆك و كەسایەتیە سیاسیەكانی جیهان، ئەوانیش حاڵەتی سەیر و سەمەرە لە ژیانیاندا هەیەو كە هەر یەكە بەشێكی ژیانی بۆتە جێگەی گاڵتەجاری، یەكێك لەو حاڵەتە سەیرانەش، بریتییە لە سەرۆكی وڵاتی جەزائیر و پێشووی فڕەنسا كە هەردووانیان باڵایان كورتە و لە باڵای خۆیان رازی نین، بۆیە پەنا دەبەن بۆ فێڵ و كاری سەیر تاوەكو شێوەیان وا نیشان بدات كە باڵایان بەرزە، لە یەكێك لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی وڵاتی جەزائیر، (عەبدولعەزیز بۆتەفلیقە)ی سەرۆكی ئەو وڵاتە لەگەڵ چەند ئەفسەر و كەسایەتی سەربازی پایەبەرز وەستاوە، كە ئەوان باڵایان لە سەرۆك بەرزترە، بۆیە بۆ ئەو شتێكیان لە ژێر قاچی داناوە تاوەكو باڵای بەرز نیشان بدات و دیار بكەوێ، بەڵام لەوە سەیرتر ئەوەیە، كە (نیكۆلا ساركۆزی) سەرۆكی پێشووی فڕەنسا، لە گشت شوێنێك ئەو تەختە دارەی لەگەڵ خۆی دەبرد تاوەكو لەسەری بوەستێ و باڵای بەرز نیشان بدات.

Top