سەیرترین شاجوان

سەیرترین شاجوان
ساڵانە لە هەر وڵاتێكی جیهان، پێشبڕكێی شاجوانی خانمان ئەنجام دەدرێ، تاوەكو ئەو كەسە لە وڵاتەكەی پاڵێوراو بێ بۆ پێشبڕكێی شاجوانانی جیهان و گەردوون، لە وڵاتی كەنەدا پێشبڕكێی شاجوانی ئەو وڵاتە دەستی پێكرد، ئەوەی سەیر بێ لەو پێشبڕكێیە خانمێكی وڵاتی ئێران، توانی نازناوەكە وەربگرێ، واتە كچێكی ئێرانی دەبێتە شاجوانی وڵاتی كەنەدا، لە شاری تۆرینتۆی كەنەدی، لە ئاهەنگێكی تایبەت و گەورەدا، خانمە كچی ئێرانی (بنیاز)، كە لە وڵاتی ئێران لە دایك بووە و دوای ئەوەی بەرەو وڵاتی كەنەدا گەشت دەكات و لەوێ دەژی و دەبێتە خاوەن رەگەزنامەی كەنەدی، بۆیە ئەویش بەشداری لەو پێشبڕكێیە دەكات و بە جوانترین كچی ئەو وڵاتە هەڵبژێردرا، بووە شاجوانی وڵاتی كەنەدا. لەوەش سەیرتر، هەر شاجوانێك دەبێ جێگرەوەیەكی هەبێ، ئەو جێگرەوەش كچێكی ئوردنی و خاوەن رەگەزنامەی كەنەدی بە ناوی (مەجد)ەوە، كە هیچ پێشكەشكارێكی كەنەدی نەیانتوانی نازناوەكە بە دەست بهێنن، ئەمەش وەك ئامادەكاری بۆ شاجوانی جیهان و گەردوون كە لە مانگی 11ی ئەوساڵ ئەنجام دەدرێت.
Top