كچێك بە قاچ وێنە دەكێشێت !

كچێك بە قاچ وێنە دەكێشێت !
ئەوانەی بەهرەمەندن، خاوەن بیرۆكە و كاری جوانن، كاتێم مەبەستیان شتێك بێ، بە ئاسانی و بە حەزەوە كاری بۆ دەكەن، كەسانێك هەن بە هۆی رووداو و كارەساتەوە، تووشی لە دەست دانی بەشێكی جەستەی دەبێ، بەڵام ئەوە مانای ئەوە نییە، دەست لە ژیانی بەربدات و خۆی بێ ئومێد بكات. ئەو كچە لە وڵاتی هیندستان دەژی و ناوی (ساندیا)یە تەمەنی (11) ساڵە، كاتێك لە دایك دەبێ، بەبێ دەستەوە دەبێ، ئەمەش وادەكات كە ئەو كچە وەك مرۆڤێكی ئاسایی بیر بكاتەوە و بژی، هەر لە تەمەنی بچووكیەوە حەزی بە وێنەكێشانەوە بووە، بۆیە هەوڵی داوە بە قاچەكانی وێنە بكێشێ و توانیویەتی سەركەوتوو بێ، وەك دەبینن چۆن بە قاچی وێنە دەكێشێ و وابڕیارە كاتێك بەرهەمەكانی زۆربن، پیشانگایەكی تایبەتی بۆ بكرێتەوە كە كچێك بە قاچ وێنە دەكێشێ، بەهۆی ئەوەی دەستی نییە.
Top