سەرچناری سلێمانی لە ساڵی 1955

سەرچناری سلێمانی لە ساڵی 1955
مێژووی كوردستان پڕ سەروەری و دیمەنی جوان و بیرەوەری و یادەوەری شایستەی تێدایە، ئەمەش كە لە رابروودا رۆیشتووە و بەڵام ئەمڕۆ بۆتە رۆژێكی سەرەوەری و یادگاری پێشوو، وەك دەزانین شارەكانی كوردستان، دوێنی و ئەمڕۆ جیاوازیان بەخۆوە بینیوە، رۆژ لە دوای رۆژ بەرەو تازەگەری و هەنگاوی تازەوە دەچن، بێگومان كوردستان لە (50) ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ ئەمڕۆدا جیاوازییەكی زۆری هەیە، ئەم وێنەیە بە یەكێك لە جوانترین و سەیرترین وێنەكانی شاری سلێمانی دادەنرێ، كە لە ساڵی (1955)ەوە گیراوە و تاوەكو ئێستاش لەلایەن ماوە بۆ یادگاری، ئەو وێنەیە لە سەرچنار گیراوە، كە لە سەرەوەی سەرچنارەوە واتە ئەو كاتە شوێنی وێنەگرتنەكە، سەرەتای چوونە ناوەوەی سلێمانی بووە، كەچی ئێستا سەرچنار كەوتۆتە ناوەوەی ئەو شارە، بەهۆی فراوانبوون و گەورەبوونی ئەو شارە، لە وێنەكەدا چەند ئوتۆمبێل دەركەوتووە و وێنەكەش لە نێوان وەرزی بەهار و هاوین گیراوە، لەلای دەستە راستی وێنەكە، سەرچنارە و كەبڕێكی زۆری ئاو هەیە، ئێستاش هەمان شوێن بۆتە شوێنێكی گەشتیاری خۆش و تەنانەت بە سەدەها خەڵك سەردانی ئەو شوێنە دەكەن و یادگاری لەو شوێنە گەشتیارەیە تۆمار دەكەن.
Top