مڕەبا چۆن دروست دەكرێت !

مڕەبا چۆن دروست دەكرێت !
مڕەبا یەكێكە لە خواردن و شیرنەمەنیە خۆشانەی كە بەهایەكی پڕ خۆراك و شیرینییەكی خۆش و سووكە بۆ خواردن، كە زیاتر لە وەرزی هاوین لەو كاتەی میوەكان دەردەكەون، مڕەبا خواردنێكی شیرینە و بە سوودە بۆ لەش، زیاتر بەیانیان دەخوردرێت و تامێكی شیرین و خۆشی هەیە، مڕەبا لە چەندین میوەوە دروست دەكرێن وەك : هەنجیر –گێزەر- پورتەقال-لیمۆ-فراولە-سێو-خورما، بەڵام زیاترین و باوترینیان لە هەنجیرە. شێوەی دروست كردنی مڕەبا بەو شێوەیە ئەگەر لە هەنجیر بێ، سەرەتا هەنجیر دەهێنرێ، لەگەڵ شەكر و ئاو، ئەمەش بە دوو رێگە دەكرێ: یەكەمیان، شەكر و ئاوەكە دەهێنین دەیخەنە سەر ئاگر بۆ ماوەی (10) خولەك، تاوەكو تەواو تێكەڵ دەبێ، پاشان هەنجیرەكە دەخرێتە سەر ئەو ئاو و شەكرەوە، تاوەكو بە جوانی تێكەڵ دەبێ، ئەمەش پێویستی بە (20) خولەك كوڵاندنە، لە ناو كوردان زیاتر هێل دەخرێتە ناو مڕەبا، بەڵام هەیە بە سادەیی تەنیا لە هەنجیر و شەكرەوە دروستی دەكات، رێگەی دووەمی كاتێك هەنجیر دەخرێتە سەر ئاگرەوە، ئەمەش لەناو هەندێك ئاو دەكرێ، تاوەكو هەنجیرەكە جوان نەرم دەبێتەوە، دواتر شەكر و ئاوی لەسەر دەكرێ، ئەمەش بۆ ماوەی (30) خولەك لەسەر دەبێ، دەكرێ دوای ئەوەی ئاوی لیمۆ بخرێتە سەری، كە دوو سوودی هەیە، یەكێك بۆ توند بوونی مڕەبایەكەوە دەبێ، سوودی دووەمیشی بۆ خۆش كردنی تامی مڕەبایەكە.
Top