رەشماڵ ماڵی كۆنی كوردان

رەشماڵ ماڵی كۆنی كوردان
رەشماڵ بەكارهێنراوێكی لەمێژینەیە و مێژوویەكی درێژی هەیە لە بەكارهێنانی لە لایەن مرۆڤەوە، رەشماڵ هەر لە سەردەمی خێلەكی و ژیانی گەرۆكیەوە تا ئێستای شارستانیەت بەردەوامی هەیە، لە ناوچەی كوردانیش بەهۆی ژیانی مەرداری و گواستەوە و شوێن گوڕین لە گەرمیان و كوێستان مەردار و كۆچەرەكان بەكاریان هێناوە، رەشماڵ بە چەندین شێوەو جۆر و تایبەتمەندی دروست دەكرێت، رەشماڵ لە پارچەیەكی گەورەی چەرمی پێك دێت لەگەڵ (4-8) ڕاگر بۆ قایم كردنی لە زەویەوە، ئەو پارچە چەرمیەش دوو جۆری هەیە یان ئەوەتا لە پێستەیە یانیش لە موو دروست دەكرێت لە رێگەی كرداری چنینەوە، هەریەك لە گیرەكانیش لە رێگەی سمێكەوە كە پارچەیەكی تیژ ی زەوی بڕە دەچیتە خاكەوەو رەشماڵەگە گیر دەكات، لە ئێتادا پێكهاتەی تر جێگەی ئەو پارچە چەمییەیان گرتۆتەوە وەك قوماڵ یان ماددەی نایلۆنی دەستكرد، رەشماڵ سیفەتێكی سەیری هەیە، كە بەرگەی گەرمی و ساردی دەگرێ، لە هاوین ژوورەوە فێنك دەبێ و لە زستانیش ئەگەر ئامێرێكی گەرم كەرەوە هەبێ، ژوورەوە گەرم و خۆش دەبێ، بیرم دێ كاتێك سەردانی ماڵێكی خزمانم كرد لە یەكێك لە گوندەكان، كە رەشماڵیان هەڵدابوو، شەوێك لەناو رەشماڵ خەوتم، كە خەوێكی خۆش و بە هەوایەكی فێنك و پاكەوە بوو، لەو كاتەش وەرزی بەهار بوو، ژێرەوەی ناو رەشماڵەكە تەڕ كرابوو، ئەوەندە زیاتر فێنك و خۆش بوو، لە ناو كوردەواری دوو شوێن هەیە بۆ خەوی خۆش، یەكێكیان خانووی دروست كراو لە قوڕە، ئەوەی دیكەش خەوی ناو رەشماڵە.
Top