شێوازی جلوبەرگ بۆ شازادە بچــــــــــــــــــــــــــــــــووكەكان

شێوازی جلوبەرگ بۆ شازادە بچــــــــــــــــــــــــــــــــووكەكان
جلوبەرگی خانمان، وەك مۆدەیەكی گۆڕاو و هەردەم بەمۆدەی تازەوە ناوەستێ، بۆیە دەتوانین سوود لەجوانی جلەكان وەربگرین كە بەشێكی گرنگە لەبواری جوانكاری و سوود وەرگرتن لەبەشەكانی جوانیە، وەكو چۆن خانمان پێویستیان بەكاری جوانكارییە و هەمان شێوە بۆ خانمانی بچووك، كە لەگەڵ هەر مۆدەیەكەوە دەبێ شێوازی جۆراوجۆر لەجلوبەرگەكانیانەوە دیار بێ، تەنانەت ئەو شازادانە، لەو جۆرە جلوبەرگە بێبەش نەبن كە بۆیان دیاری دەكرێ لەبواری جوانكاریەوە، بەتایبەتی لەبواری جلوبەرگی ماڵەوە، كە بەشێكی گرنگە لەجوانی و ڕازاوەیی هەر یەكێك لەو جلانەی ئەو شازادە بچووكانە بۆیان دەبێ بریتین لە: بۆدی و بلوزی هاوینە، هەروەها كراس و قاتی تراكسوود، یان ئەو جلانەی لەقوماشەوە دروست دەكرێن و دەبن بەیەكێك لەجوانترین جلەكان بۆیان، زیاتر هەوڵبدەن جلی شازادە بچووكەكان ڕەنگاوڕەنگ بێ، تەنانەت بوونی شێوە و نەخش لەسەر جلوبەرگەكانیان، مۆدەیەكی جوان ببەخشێ، دەتوانین لەڕێگەی ئەو جۆرە جلانەوە، ڕێگەیەك لەجوانی و دیمەنێكی ناسكۆڵە بەجەستە و شێوەی ئەو شازادە بچووكانەوە ببەخشین، وەك خانمێكی گەورە دەربكەون و هێمایەكی جوانیان پێوە دیار بێ.
Top