مۆدەیەكی شایستەی كراسی بووك بۆ وەرزی هاوین

مۆدەیەكی شایستەی كراسی بووك بۆ وەرزی هاوین
لەگەڵ وەرزی هاوین، گۆڕانكارییەكان بەسەر گشت لایەنەكانی ژیاندا دێ، ئەمەش وادەكات كە خانمان لەگشت ڕووێكەوە حیساب بۆ لایەنەكانی جوانیی بكەن، خانمان ڕۆژێكی جوانیان هەیە لە ژیانیان، كە ڕۆژێكی پڕ خۆشی و جوانیە، ئەویش ڕۆژی بوونیان بەخانمی بووكە، لەو ڕۆژەدا پێویستە خانمی بووك، گشت لایەنەكانی جوانی لەخۆیدا بەدی بكات، كە لەڕێگەی ئەو لایەنانەوە هۆكارێكی جوان و شایستە دەبێ، بەدللەو كراسی بووك هەردەم نمایشێكی جوان بەخۆیەوە دەدات، لەڕێگەی شێوە جوانی و ڕازاوەكەی خۆیەوە دەكرێ سوودێكی گەورەی هەبێ و تەنانەت مۆدەكانی كراسی بووك جیاوازی هەیە لەوەرزێكەوە بۆ وەرزێكی دیكە، لەتازەترین مۆدەی كراسی بووك، كە مۆدەیەكی ناسكە و لەقوماشێكی سادەوە پێكدێ و تەنانەت قوماشێكی لووسی هەیە، واتە لەمۆدەی پێشوودا كە پەڕپەڕ و لوولەی تێدا بووە، ئەو شێوە گۆڕاوە بۆ كراسی سادە و لووس، سەبارەت بەدیزانی كراسەكەوە، لەسەرەوە كراوەیە، واتە بەشی سەرەوەی نییە و تەنانەت لەخوارەوە، بەبێ نەخشەوە دیزاینی بۆ كراوە، ئەمەش وەك كراسێكی سادە دەبێ، تەنیا لەسەر سینگەوە نەخشێكی بچووكی هەیە، ئەوەش بۆ شاردنەوەی شێوەی سینگەوەیە.
Top