ئێكسسواری تۆقــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــە بۆ بەستنی قژ

ئێكسسواری تۆقــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــە بۆ بەستنی قژ
تا چەند گرنگی بەجوانی و شێوازی تەسریحە و بەستن و ڕێكخستنی قژ بدەی، ئەوەندە زیاتر دەبیتە خاوەن قژێكی جوان و ڕێك، بەڵام ئەمەش پێویستی بە ئەرك و ماندووبوون هەیە، چونكە هەر یەكە لەو هەنگاوانەی باسمان كرد، هەر یەكە پەیوەستە بەوەی دیكەوە، كاتێك یەك لەو هەنگاوانە فەرامۆش بكەی، تووشی نا شایستەیی دەبیتەوە لەگەڵ جوانی قژت. یەكێك لەو لایەنە گرنگانەی كە قژ پێویستی پێیە، ئەویش شووشتن و زوو وشككردنەوە و دووبارە تەسریحە دانانە بۆی. بەڵام دواتر كاتێك قژت دەبەستی، ئەگەر بەڕێگەیەكی دروست نەبەسترابێ، بێگومان تووشی هەمان ناشیاوی دەبیتەوە، بۆیە بەستنی قژ، گرنگترین و كۆتایی هەنگاوەكانی جوانی قژە. دەتوانین لەڕێگەی ئێكسسواری تۆقەكانی قژەوە، دوو لایەنی جوانی بۆ قژ دابین بكەین، یەكێكیان: سوود وەرگرتن لەشێوەی بەستنی تۆقەكانی قژ، هەروەها لایەنی دووەمیش سوود وەرگرتن لەجوانی و شێوەی تۆقەكان، كە ئەوانیش دیمەن و جوانی خۆیان هەیە، لەڕێگەی بەستنەوە، دەتوانین جوانییەكی ڕەها بەرپا بكەین، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا چاكترە ژمارەی ئێكسسواری تۆقە كەم بێ نەوەك ژمارەیەكی زۆر هەبێ و ئیتر كار بكاتە سەر جوانی قژ و ئەو جوانییە سروشتیەی خۆی بشێوێنێت.
Top