ماكیاژی سادە شیاوترین مۆدە بۆ ڕووخسار

ماكیاژی سادە شیاوترین مۆدە بۆ ڕووخسار
ماكیاژ و ڕەنگ، شێوازێكی تایبەتیان هەیە و لەگەڵ یەكتر دەبن بەهۆكاری تەواوكردنی جوانی یەكتر، چونكە هەریەكە بەبێ ئەوەی دیكە جوانی خۆی لەدەست دەدات، بۆیە دەبێ لەگەڵ یەكتر گونجاو بێ و لەنزیكەوە ئاراستەیەكی دروستیان هەبێ، لەڕێگەی هەڵبژاردنی ستایلێكی ماكیاژ، هەروەها شێوەی ڕەنگەوە، دەتوانین گەورەترین هێمای جوانی بەدی بكەین، لەڕێگەی ئەو لایەنەشدا شێوازێكی تایبەت بەدی دەكەین. مۆدەی ماكیاژ، بەرەو مۆدە سادەكان ڕێگە دەگرن، یان ئەو جۆرە ڕەنگانە بەكاردەهێنرێن كە دیمەنێكی سادە و ساكاریان هەیە، ناكرێ و شایستە نابێ كاتێك ڕەنگی تۆخ لەگەڵ ماكیاژێكی سادە بەكاربهێنین، ئەمەش وادەكات دیمەنی ڕووخسارت شێواو بێ، تەنیا دەتوانین لایەنێك لەبەشەكانی ماكیاژ تۆخ بكەین، ئەمەش وەك هۆكارێك تا تۆخی بەشەكانی دیكە بشارێتەوە، واتە ئەگەر ڕەنگی لێو لەڕەنگێكی تۆخەوە بێ، وا نیشان دەدات كە ڕەنگی ئەساس و پشت چاوەكان، كاڵ بێ، ئەمەش بەماكیاژێكی دروست دادەنرێ، وەك لەم مۆدەیەدا، كە ماكیاژێكی شیاو كراوە، چونكە بەهەڵبژاردنی ڕەنگەكان، ڕێكخستنی ڕەنگی پشت چاو و ڕەنگی ئەساس، تەنانەت تۆخ نەكردنی برۆ، جوانییەكی گەورەی بەخشیوە بەشێوازی ماكیاژەكە، دەتوانن سوود لەدروستی ئەو ماكیاژە وەربگرن بۆ دانانی ماكیاژێكی سادە و ڕەوان.
Top