تەنوورەی درێژ مۆدەی هاوینی 2012

تەنوورەی درێژ مۆدەی هاوینی 2012
مۆدەی جلوبەرگ، بەپێ ئەو وەرزەی دەوەستێ و دەگۆڕێ، كاتێك پسپۆرانی بواری جوانكاری دەستنیشانی دەكەن، كە بیانەوێ لەگەڵ چ جۆرە كات و ساتێكی تایبەت بەخۆەوە دەگونجێ، ئەمەش وادەكات كە هەر جلێك مانایەك لەجوانی خۆی ببەخشێ و لەنزیكەوە مۆدەی سەردەمەكەی بێ، دەتوانین بیروڕای پسپۆرانی جوانكاری لەوەرزی هاوینی ئەوساڵی 2012 لەچەند جلێكی جوانەوە بەدی بكەین، بۆ جلی سەرەوە زیاتر بلووز و بۆدی هاوینە، كە هەندێك شێوە بۆدی بێ، واتە جەستە بگرێ، هەروەها بۆ جلی خوارەوەش، تیشكیان خستۆتە سەر تەنوورە، زیاتر ئەو لایەنەی دەستنیشانی دەكەین، ئەویش پۆشینی تەنوورەی درێژە بۆ وەرزی هاوین، كە یەكێكە لەمۆدە هەڵبژێدراوەكان بۆ ئەو وەرزە، سەبارەت بەشێوە و جوانی تەنوورەوە، چەندین لایەنی هەیە، ئەوانیش: تەنوورەی (درێژ و ناوەندی و كورت)، بەڵام ئەوەی زیاتر ئامادەكراوە تا مۆدەی هاوینی ئەوساڵ بێ، تەنوورەی درێژە، وەكو دەزانین مۆدەی هاوینی ساڵی ڕابردوو پانتۆڵی جینز بوو، كە ئەویش جلێكی گەرمە و جەستە دەگرێ و خانمان بێزار دەكات، بەڵام هەرچی تەنوورەیە، سەرەڕای ئەوەی دیمەنێكی جوان و سەرنجڕاكێشی هەیە، هەروەها جلێكی كراوەیە بۆ پۆشین و تەنانەت هەستێكی خۆش بەخانمان دەگەیەنێ كە دەیپۆشن.
Top