ئامادەكاری نینۆكەكانی پەنجە بۆ خانمانی بووك

ئامادەكاری نینۆكەكانی پەنجە بۆ خانمانی بووك
هەرچەندە گشت لایەنەكانی گرنگیدان بەخانمی بووك لەو ڕۆژەوە كاری لەسەر دەكرێ، بەڵام زۆر شتی بچووك و تەنانەت جارجار گەورەش لەبیر دەكرێن، لەبواری جوانكاری هەندێك هەنگاوی بچووك هەن، كە لەجێگەی خۆی دەبێ بۆ زیاتر ڕازاوەكردنی خانمی بووك، هەر لەتەسریحەی قژ و ماكیاژ و ڕەنگی ئەساس و جوانكاری بۆ پێست و دەستەكان، تەنانەت جلوبەرگ و پێڵاوی بووك دەبێ حیسابی بۆ بكرێ و لەگەڵ هەر یەكەیەك بەپێی گرنگی و جوانی خۆی كاری لەسەر بكرێ. بەهۆی ئەوەی دەستی خانمی بووك لەو ڕۆژی ئاهەنگەدا بەشێوەیەكی زۆر و بەرچاو دەردەكەوێ، بۆیە دەبێ كاری جوانكاری بۆ ئەو بەشە بچووكەش ئەنجام بدەین، بۆ دەستەكانیش چەندین ڕێگە هەن، دەبێتە ڕێگەیەك بۆ جوانی و ڕازاوەیی پەنجە و دەستی خانمان، لەوانە: لێدانی كرێمێك كە پێستی دەست نەرم بكاتەوە و بەجوانیش دەربكەوێ، هەروەها دانانی نینۆك، ئەوەش دەكرێ لەڕێگەی نینۆكی سروشتی كەسەكە بێ، یان دەتوانین نینۆكی دەستكرد (مەناكیر) دابنێین، ژمارەیەكی كەم لەكچان نینۆكیان دەهێڵنەوە، بۆیە دەتوانن سوود لەنینۆكی دەستكرد وەربگرن، كە چەندین مۆدە و جۆری هەیە، دەكەوێتە سەر ئارەزووی ئەو كەسە، چ جۆرە نینۆكێك هەڵدەبژێرێت، بۆ مۆدەی ئەوساڵەش زیاتر نینۆكی ڕەنگی سپی مۆدەی سەردەم دەبێ و باوی لەسەر دەبێ.
Top