نانە قەیسی خۆمانە و كوردیە و بەتامە

نانە قەیسی خۆمانە و كوردیە و بەتامە
نانی قەیسی یان نانە قەیسی دروستكراوێكی كۆنی خۆمانەو هەر لەكۆنەوە كارامانە توانیویانە لەچەندین شێواز و ڕێگەی جیاواز چەندین جۆر و تامی نانە قەیسی ئامادە و ساز بكەن، نانە قەیسی لەخۆشاو پاش وشككردنەوەی قەیسی و ئاڵو باڵو دروست دەبێت و دەخرێتە بازاڕەوە، باشترین جۆرەكانیشی بەتامی جیاوازەوە لە شارۆچكەی شەقڵاوە دەست دەكەوێت، شەقڵاوە لە كۆنەوە بەوە بەناوبانگە، هاوین و زستان كاتێك خەڵك سەردانی ئەو دەڤەرە دەكات و كاتێك ئەو نانە قەیسی و تەمەرە ترشانە دەبینێ دەمی پڕ ئاو دەبێ و ئیتر خۆی پێناگیرێ و دەیكڕێ و هەندێكی لێدەخوات.
Top