ئەندام پەرلەمــانێك و منداڵەكەی

ئەندام پەرلەمــانێك و منداڵەكەی
ئەوانەی پلەو پایەیان بەدەستە لەبواری پلەكانی جیاوازی كاركردن لەشوێنە گشتی و حكومی و تایبەتەكان كاردەكەن بەدەر نین لە خەڵكی ئاسایی لەبەسەر بردنی كاتەكانیان و ئەركی ماڵ و منداڵەكانیان، لەهەموویان گرنگتریش منداڵەكانە، ئەوەی دەیبینن یەكێكە لەئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا، كە ناوی (لیشا ڕۆنزیلی) بەڕەگەز خەڵكی وڵاتی ئیتاڵیایە و ئێستا نوێنەری وڵاتەكەیەتی لەپەرلەمانی ئەوروپا، دوای ئەوەی ئەو ئافرەتە منداڵێكی دەبێ و زۆر پێوەی پابەندە لەچۆنیەتی ئاگاداربوون لێی، منداڵەكەی لەگەڵ خۆی بۆ گشت شوێنێك دەبات، لەو وێنەیەشدا كە دەیبینن دایك و كچێكی جوان دەردەكەون كە لەهۆڵی پەرلەمان دانیشتوون، منداڵەكەش ناوی( ڤیكتۆریا)یەو تەمەنی(19) مانگ دەبێ، ئەوەی جوانە كاتێك دایكەكە دەنگ لەسەر پرۆژەیەكی پەرلەمان دەدات، هەمان حاڵەتەكە بۆ منداڵەكەش وایە كە دەستی بەرز كردۆتەوە تاوەكو دەنگ بدات.
Top