سەیرترین تاقیكردنەوەی خوێندن

سەیرترین تاقیكردنەوەی خوێندن
زۆرجار لەكاتی تاقیكردنەوەكاندا هەندێك لەقوتابیان دووچاری قۆپیە كردن دەبن بەمەبەستی دەرچوون بەپلەیەكی براوە، یان هەندێكیان خولیای ئەو كارە بوونە، ئەمەش لەوكاتە دێ كاتێك قوتابیان لەیەكترەوە فێر دەبن، ئەوەی سەیرە تاوەكو ئەمڕۆش كە پێشكەوتووترین ئامێری تەكنۆلۆژیا هەیە، كەچی كاری خۆیان هەر ئەنجام دەدەن، وادیارە ئەم وێنەیە لە وڵاتی ئەفگانستان و پاكستانە، كە توانیویانە سەیرترین جۆرە ئامادەكاری بۆ تاقیكردنەوە ئەنجام بدەن، ئەو جۆرە تاقیكردنەوەش بریتییە لەدانانی قوتابیان لەشوێنێكی چۆڵ و بێ دەنگ، نێوان هەر یەكە لەو قوتابیانە لەگەڵ قوتابی هاوپۆلەكەی نزیكەی (3) مەتر لەیەكتر دوورن و ئەمەش وادەكات كە قۆپیە كردن و سەیر كردن ئاستەم ببێ و تەنانەت ببێتە مەحاڵ لەو شوێنە چۆڵە بتوانی شتێك بكەی.
Top