ناوقەدێك تەنیا (20) سەنتیمەترە

ناوقەدێك تەنیا (20) سەنتیمەترە
ئەو مرۆڤانەی خولیای كارێك دەبن، ئیتر گشت جۆرە ماندووبوون و بەخشینێكی بۆ ئەنجام دەدەن بەمەبەستی گەیشتن بەو ئامانجە، دوای ئەوەی خانمە نمایشكاری وڵاتی ڕۆمانیا (لوانا سپانگینگبیرگ)، ویستی خۆی لاواز بكات تاوەكو لەسەر تەختەكانی نمایشدا بەجوانترین لەش و لارەوە دەربكەوێ، ئەوەبوو تووشی بەدخۆراكی بوو بۆ ماوەیەكی زۆر، ئەمەش كاری كردە سەر بچووكبوونەوەی ناوقەدی، كە ئێستا بەڕێژەیەكی نزم لەڕێژەی سرووشتیەوە كەمبۆتەوە و تەنانەت ناگات بە(20) سەنتیمەتر، تەمەنی ئەو خانمە (30) ساڵە و ئێستاش خەریكی قەڵەوكردنی جەستەیەتی، كەچی سوود لەخواردن وەرناگرێ.
Top