رەنگی گوڵەكانی دەستی بووك

رەنگی گوڵەكانی دەستی بووك
دانانی هەر كەرەستەیەك لەبوارەكانی جوانكاری بۆ خانمی بووك، پێویستی بەئامادەكاریە، تەنانەت ئەو مۆدەیە لەمێشكی ئەو خانمە بووكەدایە دەبێ لەوەی پێویستی بەچ جۆرە كەرەستە و جلوبەرگ و ئێكسسوارێكە، زۆربەی خانمانی بووك حەز بەهەڵگرتنی گوڵ دەكەن، كە لەلایەن زاواوە پێشكەشی دەكرێ، ئەو گوڵە دەبێ لەپێشدا ڕێكەوتنی لەسەر كرابێ لەوەی چ جۆرە دەستكە گوڵێك هەڵدەبژێردرێ بەمەرجێك لەگەڵ جلوبەرگ و ڕەنگی ماكیاژی بووك جیاوازییەكی كەمی هەبێ لەچاو لەمۆدەكانی پێشوودا، تەنیا ڕەنگی گوڵە سپییەكان دادەنران تا لەدەستی بووك بێ، ئەمەش بەبڕوای گونجاندنی لەگەڵ كراسە سپیەكەی بووك، بەڵام لەمۆدەكانی ئێستادا شێوازی دیكەی ئەو گوڵە دەركەوتووە، كە مەرج نییە هەمان ئەو ڕەنگەی كراسەكە بێ، جوانتر و درەوشاوەتر دەبێ كاتێك دەستكە گوڵەكە جیاوازییەكی هەبێ لەگەڵ ڕەنگی جل یان ماكیاژەكە، بۆئەوەی ئەویش لایەنێك لەجوانی خۆی نیشان بدات و جێگەی سەرنجڕاكێشان بێ، بۆیە خانمان دەتوانن بەئاسانی دەستكە گوڵ لەڕەنگەكانی وەك :سوور – پەمەیی – وەنەوشەیی –مۆر-شین-پورتەقاڵی، هەڵبژێرن لەگوڵەكان تا دەستەكانیان ڕازاوەتر و جوانتر بكات لەڕۆژی ئاهەنگەكەیاندا.
Top