جوانكاری بۆ ڕەنگی دیواری ماڵەكان

جوانكاری بۆ ڕەنگی دیواری ماڵەكان
كاتێك بیر لەڕازاندنەوە یان دانانی دیكۆرێكی جوان بۆ ماڵەكەت دەكەیتەوە، دەبێ لەسەرەتادا ئامادەكاری بۆ كارە سەرەتاییەكانی ماڵەكە بكەین، ئەویش هەڵبژاردنی كەرەستەی دیكۆرەكانە، یان دانانی ڕەنگێكی تایبەت بەدیوار و یان ڕەنگێكی دیاریكراو بۆ كەرەستەكانە، چونكە كاریگەری ڕەنگ زۆرە لەسەر دیكۆری ماڵ، هەر ڕەنگێك جوانییەكی هەیە لەدیكۆری دیوارەكانی ماڵ، بەڵام ناكرێ هەر جۆرە ڕەنگێك بەكاربهێنین، هەندێك ڕەنگ هەن كە دەتوانن دیوارەكان لەسەر ئەو ڕەنگانە بۆیە بكرێن، ئەویش بەپێی خواست و ویستی ئەو كەسانە دەبێ كەبۆ ژوورەكانیان دەوێ، ئەو ڕەنگانەی دەكرێ بۆ دیوارەكان بەكاریان بهێنین بریتیین لە: شەكەری – زەرد-پەمەیی- قاوەیی- سپی –سوور- جەرگی- سپی و ڕەش تێكەڵ، ئەو ڕەنگانە دەتوانن دیمەنی دیوارەكان ڕازاوەتر و جوانتر بكەن، لێرەشدا دەبێ ئاگاداری جیاوازی كەرەستەكان بین لەگەڵ ڕەنگی دیوارەكان، چونكە كاتێك ڕەنگەكان هەمان ڕەنگ بێ، كەواتە تێكەڵییەك دروست دەبێ و ئەمەش نەشونمای دیكۆرەكە دەشێوێنی، بەڵام چاكترە ڕەنگی دیوار و كەرەستەكان وەكو یەك نەبن، یان هەندێك لەیەكتر نزیك بن.
Top