گوارە خنجیلانەكان لەشێوەی دڵ

گوارە خنجیلانەكان لەشێوەی دڵ
ئێكسسوارەكان بەگشت شێوە و نەخشەكانیانەوە، دەتوانن گوزارشت لەجوانییەكی گەورە و كارامە بكەن، بەڵام نهێنی جوانی ئێكسسوارەكان لەشێوەكانیانە، چونكە شێوەكان گوزارشت لەجوانیی دەكەن، لەمۆدەكانی پێشووی ئێكسسوارەكاندا نەخشی بچووك و ڕەنگاوەڕەنگ باوی زۆر بوو، كەچی گۆڕانكاریەكان ڕۆژانە دەردەكەوێ بەسەر شێوە و ستایلی ئێكسسوارەكان، لەو وەرزەدا شێوەیەكی بەرچاو و جوان شایستەی جەستەی خانمان دەبێ بۆ ئەوەی ئێكسسوارێكی ناسك و ڕازاوە بپۆشن، كە هەر ئێكسسوارێك لەو ئێكسسوارانەی كە گوزەر دەكەن لەو مانایەی پێی دەبەخشرێ بۆ دەرخستنی ئەو جوانیەی مەبەستە كە ستایلی بۆ كراوە، تازەترین و جوانترین شێوەكانی مۆدەی ئێكسسواری گوارەكان، ئەو ستایلەیە كە گوزارشت لەخۆشەویست و شێوەی دڵ دەكات، چونكە زیاتر گوارەكان شێوەیەكی خڕ و بازنەییان هەیە، كە لەشێوەی دڵ نزیكە ئەمەش وادەكات كە بەلەنجەوە گوزارشت لەشێوەی دڵەكان بكات، هەروەها جوانییەكی خنجیلانەی دەبێ و خۆی لەگەڵ شێوەی گوێچەكە ڕێكدەخات، بەمەش دەتوانێت ببێتە هەنگاوێكی جوان لەمۆدەی گوارەكان لەشێوەی دڵەكان.
Top