كراسە كورتەكان

كراسە كورتەكان
جلوبەرگ هەردەم لەڕێگەی پێشكەوتن و تازەگەری و ئامادەكاری بۆ چەندین شێوەی مۆدەكان ڕێگەیەكی ئاسانی پێوە دیار دەبێ، لەم ڕوانگەوە دەكرێ ئاراستەی مۆدەكان لەگەڵ وەرز و كاتەكاتدا گۆڕانكاری بۆ بكرێ و لەگەڵ هەر گۆڕانكارییەكیشدا دەتوانین سوود لەجوانی جلەكان وەربگرین. كراس یەكێكە لەو جلوبەرگە سەرنجڕاكێشانەی كە لەگەڵ گشت جۆرە مۆدەكان دەگونجێ و لەگەڵ جوانی گشت سەردەمێكدا دەگونجێ، كراسەكان چەندین جۆریان هەیە، ئەو جۆرەی لەكوردستان باوە كراسی درێژە لەشێوەی عەزیە یان فوستان، بەڵام لەمۆدە تازەكانی كراس، كراسی كورتە كە پێی دەگوترێت شیك، جوانی ئەو كراسە لەوەدایە كە نیوەی جەستە دەگرێ و دەكرێ لەگەڵ جلی دیكە بپۆشرێ، وەك سترێج و كاوبۆی و یاخود بەسادەیی بەتایبەت بۆ بۆنە و ئاهەنگە تایبەتەكان، كراسی كورت لەم جۆرەیاندا دیمەنێكی زۆر ناسك دەبەخشێتە جەستەی خانمان، گوزارشت لەدەرخستنی مۆدەیەك لەجلوبەرگ دەكات كە جێگەی سەرەنجڕاكێشیە، بۆیە لەنزیكەوە دەتوانین ئەو جۆرە كراسە لەگشت شوێنەكان بپۆشین، چونكە ستایلێكی گشتی و هەمەچەشنی هەیە بۆ گشت كات و شوێنێك.
Top