ئەشكەوتی هـەزار مێرد

ئەشكەوتی هـەزار مێرد
كوردستان بەگشت شوێن و كوچەكانی، بەجوانی و ڕازاوەیی بەناوبانگە، هەر بستێك لەسەرتاپای كوردستان مێژوویەكی دێرینی هەیە، بەهۆی ئەوەی مرۆڤایەتی لەسەردەمی كۆنەوە لەو ناوچەیە ژیاون، تەنانەت هەندێك لەمێژوونووسان بوونی ژیان لەو ناوچەیە دەگەڕێننەوە بۆ (50000) ساڵ پێش ئێستا، یەكێك لەسەیرترین و جوانترین ئەو شوێنەوارە كۆنانە، بریتییە لە(ئەشكەوتی هەزار مێرد)، ئەو ئەشكەوتە دەكەوێتە دۆڵی بەرانان كە لەناوچەی سەرچنارەوە نزیكە، لەدووری (19) كیلۆمەتر لەباشووری شاری سلێمانییە و لە هەرچوار لایەوە (11) ڕێگەی هەیە بۆ ئەوەی سەر بكەوێ بۆ شوێنی ئەشكەوتەكە، لەو ئەشكەوتەدا چەندین كەرەستە و شتی ئاسەوار دۆزراوەتەوە كە پێشبینی كراوە مێژووی بۆ (100000) ساڵ بگەڕێتەوە، بەڵام ئەوەی زیاتر لێكۆڵینەوەی زانستی لەسەر كراوە كە مێژووی تەواوی بۆ (50000) هەزار ساڵ دەگەڕێتەوە، لەشوێنێكی بەرزاییە و لەناوەوە كەشێكی فێنك و خۆشی هەیە، لەكاتەكانی گەشت و سەیراندا هەزارەها خەڵك ڕوو لەو ئەشكەوتە دەكەن بەمەبەستی بینین و بەسەركردنەوە و كات بردنە سەر لەو شوێنە ئاسەوار و گەشتوگوزارەیە.
Top