ئەستێرەی گۆرانی كوردی

ئەستێرەی گۆرانی كوردی
لەناو كورددا چەندین دەنگی ڕەسەن و زوڵال دەركەوتوون، لە كۆن و لەئێستادا جگە لەپیاوان، ئافرەتانیش بەدەنگە خۆشەكانیان گۆرانی و بەند و لاوك و حەیرانیان وتووە، یەكێك لەو هونەرمەندە ئافرەتانەی كە لەمێژووی كوردا وەك ئەستێرە گەشەیەك ماوەتەوە و هەرچەندە كۆچی دوایی كردووە، بەڵام دەنگە خۆشەكەی هەر زیندووە، ئەویش ئایشەشانە، لەساڵی (1938) لەشاری دیاربەكر لەكوردستانی باكوور لەدایك بووە، لەبنەماڵەیەكی ئایین پەروەر گەورە بووە و كەچی هەڵكەوتووی دەنگە خۆشەكەی وایكرد كە گۆرانی بچڕێ، بەئەستێرە ناسرابوو كە ناویان بەم جۆرە بانگ دەكرد، لەساڵی 1958 بۆ یەكەمین جار، ئایشەشان گۆرانی گوتووە، ئەو كاتە تەمەنی لەبیستەكاندا بووە و شووی كردووە بە(شەوكت توران) لەسەر خواستی باوكی، دوای ئەوەی كچێكی لێدەبێ بەناوی (شەهناز) ئینجا جیادەبێتەوە، بۆیە سەرەتا هەندێك گۆرانی بەتوركی گوتووە دوای ئەوەی دەچێتە شاری ئەستەنبۆڵ لەوێوە كاری لەسەر گۆرانی كوردی كردووە، لەساڵی 1972 گەشتی كردووە بۆ وڵاتی ئەڵمانیا و لەساڵی 1978 سەردانی كوردستانی كردووە و لەلایەن گەورە هونەرمەدان محەمەد عارف و عیسا بەرواری، نەسرین شێروانی و گوڵبەهار و تەحسین تەها، پێشوازی لێدەكرێ، ئەمەو دواتر چەندین گۆرانی لەكوردستان تۆمار كرد و جەماوەرێكی گەورەی بۆ دروست بوو، لە5/2/1997، كۆچی دوایی كرد.
Top