بێ دەست و قاچ لەمانگی هەنگوین!

بێ دەست و قاچ لەمانگی هەنگوین!
لەپێشوودا باسی ئەو پیاوەمان كردووە كە بێ دەست و قاچە، كەچی لەزۆربەی مرۆڤەكان دڵخۆشتر و ئومێدی بەژیانەوە هەیە، ئەو پیاوە ناوی (نیك فوجستیك)ە لەدایكبووی وڵاتە سڕبیایە و ئێستاش دانیشتووی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكایە، بەهۆی ڕووداوێكەوە دەست و قاچەكانی لەدەست دەدا، كەچی لەژیانی بەردەوامە و تەنیا ئەوە نەبێ پێویستی بەهاوكاری كەسێكە كە لەگەڵی بێت، دوای ئەوەی داوای كرد كە كچێك شووی پێبكات، ئەوەبوو ئاواتەكەی هاتە دی و كچێكی جوانی ناسی كە ناوی(كانی میاهرا)یە و ئێستا لەمانگی هەنگوینیدان لەكەنارەكانی هاوای لەئەمریكا، هاوسەرەكەی دەڵێ: نیك، لەگەڵ ئەوەی دەست و قاچی نییە، بەڵام دڵێكی جوان و هەستێكی گەورەی هەیە.
Top