چۆنیەتی گونجاندنی مۆدەی جەنتا و پێڵاوەكان

چۆنیەتی گونجاندنی مۆدەی جەنتا و پێڵاوەكان
وەرزی بەهار پێویستی بەگۆڕانكارییەكان دەبێ لەسەرتاپای جلوبەرگ و ئێكسسوارەكانەوە، چونكە تازەگەری لەگەڵ وەرزەكەدا دێ و بەمەش مۆدەكان دەبێ بگۆڕدرێن، هەندێك لە خانمان وادەكەن كە پردێك لەنێوان وەرزی زستان و بەهار ئەنجام بدەن، بەڵام ئەوەش دەبێتە هەڵەیەك لەمۆدەكانی جوانكاری، بۆیە لەو وەرزەدا زیاتر گرنگی بەدوو لایەنی تایبەت دەدرێ، ئەوانیش مۆدەی جەنتای دەست و پێڵاوەكانە، ئەو دوو ئێكسسوارە كاریگەری دەبێ لەسەر جوانكاری خانمان، بەهۆی ئەوەی پێڵاوەكان گوزارشت لەجوانی قاچەكان دەكەن، هەروەها جەنتاكانیش جوانی دەستەكان ڕازاوەتر و جوانتر دەكەن، بەمەش دەتوانین گونجاندنێك لەنێوان جەنتا و پێڵاوەكان دروست بكەین، بۆ ئەو وەرزە جەنتای ڕەنگاوڕەنگ و شێوە گەورە، تــەنــانەت بوونی قــــایشــەكەی لـــــــەجــــۆری زنجیرەوە، زیاتر مۆدەكە شایستەی ئەو وەرزە دەبێ، لەم چەند وێنانە توانراوە گونجانێك لەنێوان پێڵاو و جەنتا دروست بكرێ، لەشێوەی ڕەنگ و جوانی ستایلەكان و نەخشەكانی نێوان هەردوولایان.
Top