سەرنجڕاكێشی و سوودی بەدللەكانی ژووری چێشتلـــێنان

سەرنجڕاكێشی و سوودی بەدللەكانی ژووری چێشتلـــێنان
جوانی جلوبەرگ لەوكاتەوە دێ، كە لەگەڵ ئەو شوێن و كاتەی خۆیدا بیپۆشی، هەندێك جار جلە جوانەكان، جوانی خۆیان لەدەست دەدەن كاتێك لەشوێن و كاتێكی نەگونجاو دەپۆشرێن، ئەمەش وادەكات كە ناشیاوی دروست بكات بۆ جلەكە و جەستەی ئەو كەسەی دەیپۆشێ، یەكێك لەو جلانەی لەماڵدا دەپۆشرێ، كە دیمەنێكی سەرنجڕاكێش و جوانی هەیە، ئەویش (بەروانكە) یان بەدللەی چێشت لێنانە، جوانییەكی سادە و خانمانەی پێوە دیارە، بەتایبەت كاتێك خانمان لەژووری چێشت دەیپۆشن و لەبەری دەكەن، كە وادەكات جگە لەو جوانیەی بەجلەكەوە دیارە، هەروەها گوزارشت لەجوانی و خانمایەتی دەكات، ئەو چەندین ڕەنگە دەبن بەمۆدەكانی بەدللەی چێشتلێنان، كە شێواز و ستایلێكی كراوە و جوانی هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا جلێكە بۆ پاراستنی جەستە بۆ پاكڕاگرتنی خانمان لەكاتی ئیشكردندا سوودێكی گەورەی هەیە.
Top