مۆدەی بڕینی قـــــــــژ بۆ وەرزی بەهار

مۆدەی بڕینی قـــــــــژ بۆ وەرزی بەهار
كاتێك خانمان بیر لەبڕینی قژیان دەكەنەوە، هەندێك جار تووشی دوودڵی دەبن لەوەی چ جۆرە بڕینی قژێك یان مۆدەیەكی قژ هەڵبژێرن، لەكاتێكدا چەندین مۆدەی بڕینەكان هەن، كەچی لێرەدا پێویستە بیر لەو جۆرە بڕینە بكەیتەوە كە لەگەڵ شێوازی ڕووخسار یان شێوەی دەم وچاوت گونجاو دەبێ، بەڵام لێرەشدا گرفتێكی دیكە هەیە، كە نازانی لەدوای بڕینەكە چ جۆرە شێوازێك دەردەچێ، بۆیە چاكترە نموونەیەك لەبڕینەكانی قژ بۆخۆت دیاری بكەی و دواتر داوا بكەی كە چ جۆرە بڕینێك بۆ قژت هەڵدەبژێری، لەهەمان كاتیشدا مۆدەكانی بڕینی قژ شێوەی پێشووی بۆ دادەنرێ و بۆ ئەوەی خانمان سوودی لێ وەربگرن، كە دەكرێت وەك ڕێبەرێك خانمان بەكاریبێنن و بۆ دانانی ئەو جۆرە بڕینە بۆ قژ، مۆدەكانی بڕینی قژ بۆ وەرزی بەهار زیاتر قژی هەڵگیراو لەدواوە باوی دەبێ، كە مۆدەیەكی جوانە و بەئاسانی كاری لەسەر دەكرێ، بەهۆی ئەوەی لەم وەرزە جلوبەرگی ڕەنگاوڕەنگ دەپۆشرێ، بۆیە قژی هەڵگیراو جوانی خۆی دەنوێنێ و دیمەنێكی جوانیشی دەبێ.
Top