مۆدەی تۆقەی قژێك خانمان دەكاتە شازادە

مۆدەی تۆقەی قژێك خانمان دەكاتە شازادە
ئێكسسوارەكان ڕۆڵێكی گرنگ دەبینن لە ڕازاندنەوەی ئەو جوانیە شاراوەی لەقژی خانمان هەیە، تەنانەت خاوكردنەوە و كردنەوەی قژ، بۆ حاڵەتی بەستانی قژ پێویستیمان بەتۆقەكانی قژ دەبێ، كە هەر یەكە شێوە و نەخشێكی هەیە، زیاتر تاجەكانی سەر شازادە و شاژنەكان لەشێوەی ڕەنگی ئەڵماسە، كە زیاتر مۆدەی قژەكە جوانتر و ڕازاوەتر دەكات، تەنانەت دەبێتە یەكێك لەشایستەترین مۆدەكانی بەستنی قژ، بەڵام ناكرێ بڵێین تاج تەنیا بۆ شازادەكانە، چونكە هەر خانمێك شازادەیەكە بۆخۆی، یەكێك لەتازەترین و جوانترین ئێكسسوارەكان بەو دواییە دەركەوتووە، ئەویش ئێكسسوار لەسەر شێوە تاجەكانی سەرە، كە دیمەنێكی ڕازاوە و دڵڕفێنی هەیە، لەڕەنگی ئەڵماسەوە ڕەنگی بۆ دانراوە و دەكرێ بخرێتە پێشەوە و دواوەی سەر، كە دەتوانرێ وەك تۆقەیەك لەقژ ببەسترێ و خانمانیش دەكات بەشازادە.
Top