خڵخاڵە جوانەكان لەزێڕ و زیوو بۆ كچانی كــوردستان

خڵخاڵە جوانەكان لەزێڕ و زیوو بۆ كچانی كــوردستان
كورد، بەچەندەها كەرەستەی تایبەت بەكەلتوور و ئێكسسوارە كۆنەكان، خزمەتیان بەخانمانی خۆیان كردووە و بەمەبەستی دابینكردنی ئێكسسوارە جوانەكان بۆ گشت ئافرەتانی كوردستان، مۆدەیەكی كۆنی ئێكسسوارەكان كە ئێستا بەشێوەیەكی كەم دەپۆشرێ، تەنانەت جوانی و دیمەنێكی سەرنجڕاكێشی شایستەی هەیە، ئەویش خڵخاڵی قاچەكانە. جوانی ئەو جۆرە ئێكسسوارە لەبەستنیەتی لەقاچ، چونكە جوانكاری ئێكسسوارەكان لەگشت جەستەی خانماندا بەدی دەكرێ، لێرەشدا خڵخاڵ لەدوو لایەنەوە جوانی خۆی دەردەكات، یەكێكیان لەدیمەنی خڵخاڵەكەیە كاتێك لەقاچ دەبێ و لەگەڵ ڕەنگی پێست خۆی دەگونجێنێ، ئەگەرچی خڵخاڵەكە لەزێڕ یان لەزیوو بێ، دووەم هۆكاری جوانی خڵخاڵ لەدەنگیەتی، كە هەندێك لەجۆرە خڵخاڵەكان دەنگی لێوە دەردەچێ لەكاتی جووڵەكردن، ئێكسسواری خڵخاڵ زیاتر ڕازاوەترە كاتێك لەزیوو دروست كرابێ، چونكە دیمەنێكی شایستە دەردەكات لەگەڵ جوانی جلەكان، كەچی خڵخاڵی ڕەنگ زێڕ لەگەڵ جوانی پێست ڕازاوەتر دەبێ.
Top