ئوتۆمبێل ڕاكــێشان بەلووت

ئوتۆمبێل ڕاكــێشان بەلووت
وڵاتی چین بەوڵاتی دایكی سەیر و سەمەرە ناسراوە، كە هەرچی كاری سەیر و سەرنجڕاكێشە لەو وڵاتە ڕوودەدات، ئەمەش بەهۆی زۆری دانیشتوان و خەڵكی ئەو وڵاتە، لەشاری (هایكۆ لەهەرێمی هاینان لەباشووری چین)، پیاوێك بەناوی (وانگ شنتای)، كە بەلووت ئاسن ناسراوە، دوای ئەوەی خۆی هەڵبژارد بۆ پێشكەشكردنی نمایشێكی جوان و سەیر، كە بەلووتییەوە ئوتۆمبێلێك ڕابكێشێ، ئەوەی لەوێنەكاندا دەبینن ڕاستییە و تەنانەت ئوتۆمبێلەكەی بەلووتی ڕاكێشا بۆ (10) مەتر لەماوەی (20) چركەدا، ئەمەش گەورەترین ژمارەی پێوانەیی تۆمار كرد و ئەوەش بزانن كە ئوتۆمبێلەكە (4) كەسی تێدابوو لەكاتی ڕاكێشانەكە.
Top